نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
گفتوگۆیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران هۆكاره
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانی به‌رزبوه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بارودۆخی گفتوگۆیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 69.35 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و 55 سه‌نت به‌رزبووه‌وه، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس 64.53 دۆلار بوو، ئه‌ویش 57 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
شاره‌زایانی بازاڕی نه‌وت له بۆڕسه‌ی له‌نده‌ن به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، به‌رده‌وامیی گفتوگۆیه له‌رزۆكه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و مه‌ترسی له شكستهێانی، نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه، به تایبه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌یه و له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا هه‌روادێ هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری ئێران زیاد ده‌كات.