له‌ باره‌ی چییه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن؟

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11.2.2026 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌كرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ورده‌كاری به‌رنامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

تەوەری یه‌كه‌م: بابەتی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق کە لە رۆژانی 20 و 21ی 11 ساڵی 2024 ئەنجام درا و بەگوێرەی راگەیاندراوی فەرمیی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم) بەفەرمی بە رێژەی 14.1% دەستنیشان کرا، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە بۆ مەبەستی دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، ئەمە سەرەڕای جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی پێشوەختەی نێوان هەردوو حکومەت بە گوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ.

ته‌وه‌ری دووه‌م: پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق لە رێکەوتی 27ی تشرینی دووەمی 2025 کە لەنێوان هەردوولا ئیمزا کرا لەبەر رۆشنایی رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (5423) لە 12ی تشرینی دووەمی 2024 تایبەت بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای ناوبراو پشتبەست بە ماددەی (132)ی دەستوور و یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2025.

تەوەرى سێیەم: بڕیاردان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی خەرجیی (النفقات الحاکمة) و چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی پێشوو بۆ ساڵانی (2004-2022) گفتوگۆ دەکرێت.

ئەنجومەنی وەزیران موچەی کرێکارانی پاککەرەوەی لە هەرێم...

ئەنجومەنی وەزیران موچەی کرێکارانی پاککەرەوەی لە هەرێم جێگیر کرد