بڕیاره سبه‌ی تره‌مپ و ناته‌نیاهۆ كۆببنه‌وه
سبه‌ی له‌گه‌ڵ ناته‌نیاهۆ كۆده‌بێته‌وه
دۆناڵد تره‌مپ: یان له‌گه‌ڵ ئێران رێكده‌كه‌وین یان رێوشوێنی توند ده‌گرینه‌به‌ر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ وتی، له‌گه‌ڵ ئێران یان ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن یان ناچار ده‌بین رێوشوێنی توند بگرینه‌به‌ر.
ئاژانسی رۆیته‌رز قسه‌كانی تره‌مپی له سه‌رچاوه‌كه‌وه وه‌رگرتووه، كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وین ده‌بێت كارێكی زۆر توند ئه‌نجام بده‌ین.
هاوكات كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئێكسیۆس بڵاویانكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری دیكه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵدۆ تره‌مپ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهۆ له واشنتن كۆببنه‌وه.