"پارەی كەممان نەناردوە"

لەبارەی کەموکوڕی لە موچەی فەرمانبەران عێراق وەڵامی هەرێمی دایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردەوە کە هیچ کەموکوڕییەک لە بودجەی موچەی هەرێم هەبێت و پابەندبونی خۆی بە رێکارە یاساییەکان دوپاتکردوەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، “بەغدا بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 876 هەزار دیناری لەکۆی تەمویلی موچە نەناردوە”.

دارایی عێراق ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم بانگەشەی بوونی کورتهێنان لە تەمویلی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی (کانونی دووەمی ئەمساڵ دەكات و دەڵێت، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە رێکارەکانی تەمویلکردن لەسەر بنەمای رێڕەوە یاسایی و داراییە پەیڕەوکراوەکانی دەوڵەتی عێراق ئەنجامدراون.

دەشڵێت، “رێكارەكان بە شێوەیەکن كە بڕە پارەکان بەپێی رێنمایی خەرجکردنی (1/12)ی پەسەندکراوی یاسایی خەرجکراون، کە بڕیاردەدات تەمویل بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە خەرج بکرێت کە ناویان تۆمارکراوە و بە کردەیی لەو لیستانەدا هەن کە لای وەزارەت پەسەندکراون”.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەش رووندەکاتەوە، کە هەر بڕە پارەیەکی زیادە یان جیاوازییەکی دارایی کە وەک شایستەی مانگەکانی پێشوو کەوتوەتە ئەستۆ، ناکرێت لە چوارچێوەی میکانیزمی خەرجکردنی ئێستادا سەرف بکرێت، چونکە پێویستی بە داپۆشینی یاسایی و تەرخانکردنی دارایی دیاریکراو هەیە، ئەمەش بە شێوەیەکی ئوسوڵی لە کاتی ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2026 خەرج دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەغدا پابەندە بە خەرجکردنی موچە بۆ شایستەکانی لە سەرتاسەری وڵاتدا، جەختیش دەکاتەوە کە پابەندبوون بە دەستور و یاسا پێویستی بە وردی هەیە لە گواستنەوەی راستییەکان و دورکەوتنەوە لە زمانی گرژی یان دۆزینەوەی بیانو.

دەشڵێت، “تیمە تایبەتمەندەکان بەپێی پێوەرە پیشەییەکان کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی گەیشتنی تەمویلە داراییەکان بەبێ دواکەوتن و تەنیا لە چوارچێوەی دەسەڵاتە یاساییە بەردەستەکاندا”.

ئەمشەو، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی ئەو سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێم پەیڕەوی دەکات و ئەو کێشەو گیروگرفت و بیانوانەی مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ موچەی هەرێمی کوردستان دروستیدەکات، بۆ موچەی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 876 هەزار دیناری لەکۆی تەمویلی موچە نەناردوە.

دەشڵێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌هاتووه‌ بریتییە لە شایستەی چەند مانگی رابردووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی کە لەساڵی رابردوودا خانەنشینکراون و دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی کانونی دووەم داخڵی لیستی موچە کراونەتەوە.

باسی لەوەشكردبوو، ئەو خانەنشینانەی کە لەمانگی یەکی ئه‌مساڵدا داخڵی لیستی موچە کرابونەوە و پێویست بوو چەند موچەیەک پێکەوە وەرگرن، لەبەغداوە تەنیا یەک موچەیان بۆ هاتووە کە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵە.

به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، مانگانه‌ هه‌رێم بڕی 120 ملیار دینار ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات، هاوكات نه‌وت له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ی به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهانی توركیا ده‌كات و له‌‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا مانگانه‌ موچه‌ی موچه‌خۆران ره‌وانه‌ ده‌كات.

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابه‌شكردنی موچەی ئەم م...

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابه‌شكردنی موچەی ئەم مانگە دەکات