شروب تاکە رێگە نییە

پسپۆرێک؛ پەتا لوتی منداڵی گرت، بە موغەزی بۆی بشۆن

964+

ئەحمەد مستەفا

دکتۆر وریا حەسەن، پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستییە دەڵێ، زۆرجار دەبینم، کاتێک منداڵ تووشی پەتا دەبێ و ڤایرۆس لووتی منداڵەکەی گرتووە، دایکان یەکسەر شروب دەدەن بە منداڵەکانیان کە ئەوە رێکارێکی هەڵەیە.

ئەوە رێنمایی ئەوەیان دەکات، بە نۆرماڵ سەلاین “موغەزی” لووتی منداڵەکە پاکبرێتەوە.

ئەو پسۆڕە ئەمڕۆ بە 964ی وت، رۆژانە خەڵکانێکی زۆر دەبینم بە هەڵە مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەکە دەکەن بەتایبەت بۆ منداڵەکانیان، ئەویش بەکارهێنانی دەرمانێکی زۆرە لەبری بەکارهێنانی شتە سەلامەت و کاریگەرەکان.

رووی دەمی لە دایکان دەکات و دەڵێ، منداڵەکەت ئاوی لووت یان لوتگیرانی هەیە بەهۆی پەتاوە هەڵەیەکی گەورە دەکەیت هەندێ شروب دەدەیت بە منداڵەکەت، چونکە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر تەندروستیان و دەکرێت بە بەکارهێنانی نۆرماڵ سەلاین “موغەزی” و سرنجێک ناڕەحەتی مناڵەکەت کەمبکەیتەوە و زیانیشی نییە.

رەنگە ئەو رێکارە بۆ شۆردنی لوتی منداڵەکەت رۆژانە سێ بۆ چوار جار، یان قەترەی نۆرماڵ سەلاین، ئەگەر دەستت بەوانەش نەگەیشت، ئەوا لە ماڵەوە یەک کەوچکی چا خوێی چێشت بکەرە ناو دوو پەرداخ ئاوی کوڵاوی ساردکراوە و رۆژانە لووتی مناڵەکەتی پێ پاکبکەرەوە، چونکە هەم هەوکردن و گیرانی لوتی کەمدەبێتەوە.

ئەو رێکارە تەندروستە و ئەو پسپۆڕە دەڵێ، هەم لوتی شێدار دەبێتەوە، هەم ئەو شلەی ناو لووتی کەمدەبێتەوە، بەڵام بە راکشانەوە نابێت لووتی پاک بکرێتەوە و پێویستە داینیشێنی و سەری کەمێک بەرەو خوارەوە بێت.

لەبارەی بەکارهێنانی شروب بۆ تەمەنە جیاوازەکان، دکتۆر وریا حەسەن دەڵێ، بۆ خوار یەک ساڵ، تکایە هیچ شروبێکی تایبەت بە حەساسیەت و کۆکە بەکارمەهێنن و هەندێکیشیان نابێت لە تەمەنی خوار چوار ساڵ بەکاربێت، ئەوەش پزیشکە پسپۆڕەکە بڕیاری لێ دەدات.

پەتای وەرزی منداڵانی خستووەتە نەخۆشخانەوە

پەتای وەرزی منداڵانی خستووەتە نەخۆشخانەوە

پەتای وەرزی منداڵانی خستووەتە نەخۆشخانەوە

پەتای وەرزی منداڵانی خستووەتە نەخۆشخانەوە

هەزار و 13منداڵ لە مەترسیدا بوون و پەیمانگەی پیرمامیش گ...

هەزار و 13منداڵ لە مەترسیدا بوون و پەیمانگەی پیرمامیش گردبوونەوە