کارەبای سلێمانی لەوێن

دوو رۆژی داهاتوو نۆژەکردنەوەی کارەبای دارەسوتاوەکە تەواو دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دوو رۆژی داهاتوو پرۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە تەواو دەبێت، ئەمە قسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییە بۆ کاسبکار و خەڵکی شار، ئیتر ئەو ناوچ بە هەمیشەیی کارەبایان دەبێ و تۆڕە کۆنەکە نامێنێ.

بەرەبەیانى رۆژی 5.4.2025 بەشێک لە بازاڕ و دوکانەکانى مەزادخانەکەى سەرەوە “دارەسووتاوەکە”ـى سلێمانى سووتا، تۆڕی کارەباکەش بێ زیان نەبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.2.2026، وەک کارەبای گشتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی دەکات، کارکردن لە کۆتا قۆناغی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانی دارەسوتاوەکە کە تازە دروست کراونەتەوە بە دانانی تۆڕی دابەشکردن و دانانی کیبڵ ترەی و بەستنەوەی هاوبەشەکان بەردەوامە.

ئەوەش لە ڕێگەی تۆڕێکی نوێی دابەشکردنی کارەباو پێوەری زیرەکەوە هاوبەشی کارەبایان بۆ دەکرێتەوە.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی %8 داهاتی کارەبا، لەلایەن کۆمپانیای کاربین، کارەکانی جێبەجێ دەکرؽت و بڕیار وایە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا کاری بەستنەوەی سەرجەم هاوبەشەکان ئەنجام بدرؽت، بەهۆی کاری بەستنەوەی هاوبەشەکان بە تۆڕی نوێوە بۆ ماوەیەکی کاتی و کورت بؽ کارەبا دەبن.

زیاتر لە 15000 هاوبەشی نوێی کارەبا لە سلێمانی تۆمار کراون

زیاتر لە 15000 هاوبەشی نوێی کارەبا لە سلێمانی تۆمار کراون