سنووری شەقڵاوە

منداڵێک به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی قوتوویه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا

+964

ئاکام غەفور

لە گوندی مامەجەلکەی قەزای شەقڵاوە، منداڵان ئاگریان كردووه‌ته‌وه‌ و دواتر بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناو ئاگرەکە منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی شەقڵاوە، بە 964ـی وت، “رووداوەکە ئه‌مڕۆ روویداوه‌ و منداڵان ئاگریان کردووەتەوە، قوتووی سپڕا و بۆنیان هەڵداوەتە ناو ئاگره‌كه‌، دواتر یەکێک لە قوتووەکان تەقیوەته‌وه‌، بەشی ژێرەوەی قتوەکە بەر سەری منداڵەکە کەوتووە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی، منداڵەکە کوڕە و چوار ساڵانە، هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گه‌راجێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌...

گه‌راجێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌