كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران لە سلێمانی داخرا – وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
"فێڵی لە موشتەرییەکانی کردووە"
كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران لە سلێمانی داخرا
964+
شۆڕش قادری
كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران لە سلێمانی گوشتی بەستووی بە فرێش فرۆشتووە و فێڵی لە موشتەرییەکانی کردووە، قایمقامیەت پێیزانی و زنجیر و قفڵێکی گەورەیان لە دەرکەی دا.
بەپێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له كولێره به‌قیمه‌ی میری سۆران لە گەڕەکی ئاشتی، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 50 كیلۆگرام قیمه‌ی به‌ستوی سه‌رچاوه نادیاردا گیراوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی قیمه‌ی به‌ستوو له كولێره به‌قیمه‌كانیدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی كولێره به‌قیمه‌کە، فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی به‌نرخی به‌كارهێنانی گۆشتی فرێش، ئه‌وه‌ش فێڵكردنه له كڕیاره‌كانی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه، بۆیه یاسا سزای بۆ سه‌رپێچیكاران داناوه.
جگە لەوەش، لیژنه‌كه 12 كیلۆگرام پیازی كۆنی له کولێرە بەقیمەی میری سۆران له‌ناوبردوه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داخراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.