رۆژێک بەرز و رۆژێک نزمە

زێڕ کەمێک هەرزان بوو؛ هەر مسقاڵێک 10 هەزار دیناری لێبووەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و هەر مسقاڵێک نزیکەی 10 هەزار دیناری لێبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5026 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 150 هەزار و 100 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە یەک ملیۆن و 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و 166 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 157 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 105 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 948 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

"قەیرانی دارایی و گرانبوونی زێڕ رێژەی زەواجی کەم کردووەتەوە"

سەروو 5000 دۆلارە؛ نرخى زێڕ بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد

سەروو 5000 دۆلارە؛ نرخى زێڕ بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد