پابەند نەبن سزا دەدرێن

قایمقامیەتی رانیە چەند رێنماییەکی بۆ کۆگاکانی خۆراک و کارگەکان دەرکرد

964+

شۆڕش قادری

قایمقامیەتی قەزای رانیە چەند رێنماییەکی بۆ کۆگاکانی خۆراک و کارگەکان دەرکرد و داوایان لێدەکات پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بەهاوبەشی بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین سەردانی کۆگاکانی خۆراک و کارگەکانی بەرهەمە پیشەسازییەکانیان لە شاری رانیە و حاجیاوا کرد.

لە سەردانەکەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی کارمەندانی ئەو شوێنانە کرا و چەند رێنماییەکیان پێدرا.

رێنماییەکانی  لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە؛

– دابینکردنی سەلامەتی وک دەستکێش و کەمامە و جل و بەرگی تایبەت

– هەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و کارتی تەندروستی و کارتی تەندروستی کارمەندان

– گرنگیدان بە ژینگە و سیستەمی هەواگۆڕکێ

– گرنگیدان بە دانانی پالێت لەژێر خواردنەکان و دانانی خواردن بەدووری 10 بۆ 15 سانتیمەتر لە دیوار

– هەڵواسینی تابلۆی تایبەت بەشوێنی کارەکانیان و پاراستنی گەرمی و ساردی و دانانی کامێرای چاودێری

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە دەڵێن، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئەو شوێنانە دەکەنەوە و لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر  و خاوەنەکانیان سزا دەدرێن.

گۆشتفرۆشێک لە رانیە شەش رێنمایی تەندروستی پێشێلکردووە

گۆشتفرۆشێک لە رانیە شەش رێنمایی تەندروستی پێشێلکردووە