سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نوري مالیکی
عێراق بهرهو كوێ؟
نوری مالیكی: نهكشاومهتهوه و ناكێشمهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
کاندیدی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی، دووپاتیکردەوە کە “نەکشاوەتەوە و ناکشێتەوە”، ئهمهش بەپێی وتەی عەلی فەزلوڵڵا، شرۆڤەکاری سیاسی نزیک لە هاوپەیمانییەکە، کە سەردانی نووسینگەی مالیکی کردووە.
پەیامەکەی مالیکی، کە لە رێگەی فەزلوڵڵاوە بڵاوبووهتهوه، دوای ئەوە دێت کە چەندین جار لێدوانی سیاسەتمەدارانی پەیوەندیدار بە هاوپەیمانییەکە سەبارەت بە کەمبوونەوەی لایەنگرانی مالیکی لەناو هاوپەیمانیدا، لە 10 بۆ 4 لە کۆی 12 پێکهاتەی ناو هاوپەیمانی شیعەکان خراوهتهڕوو.
هاوپەیمانیی نهسڕ بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، پێشنیاری چارەسەرێک بۆ مالیکی دەکات: کە ئەو بەردەوام بێت لە کاندیدبوون و کاندیدکردنی بۆ پاراستنی پرسی سەروەری، لە کاتێکدا پەرلەمان لە پێدانی دەنگی متمانە بە حکومەتەکەی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی عێراق و چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئابوورییەکان خۆی بپارێزێت، ئەمەش وەک یەکێک لە “چارەسەرە سازشییەکان” بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە دەخرێتەڕوو، کە بەهۆی تویتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوەیه، کە هەڕەشەی وەستاندنی هاوکاری لەگەڵ عێراق دەکات، ئەگەر مالیکی بێتەوه سەر دەسەڵات.
فەزلوڵڵا لە تویتێکدا کە تۆڕی 964 بینیویهتی، رایگەیاندووە مالیکی سڵاوی خۆی بە لایەنگرانی گەیاندووە و گەشبینی خۆی دەربڕیوە و رایدهگهیهنێت، كه نه كشاوهتهوه و نه دهكێشتهوه.