هاوڵاتیان لەدژی بازگەکە گردبوونەوە
“بازگەکەی حکومەتی عێراق لە مەخمور هەموو هاتووچۆیەکی قەدەغەکردووە”
964+
ئەحمەد شەمزین – مەخمور
بەم شەوە هاوڵاتیانی مەخمور لە سنووری هەولێر لەدژی بازگەیەکی حكومەتی عێراق گردبوونەوە چونکە دەڵێن، رێگە نادات هیچ کاڵا و کەلوپەلێک بە بازگەکەدا تێبپەڕێت.
محەمەد کەریم هاوڵاتییەکی مەخمورە، بە 964ی وت، هەر چی شتێک بەو بازگەیەدا بێت دەڵێت مامنوعە و رێگریت لێدەکاتم دەشلێت “ئەو کێشەیەمان لەگەڵ ئەو بازگەیە هی ئەمڕۆ نییە بەڵکو بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە”.
عومەر سابیریش کاسبکارێکە دەڵێت، گردبوونەوەکەمان لەنێوان هەردوو بازگەی عێراق و هەرێم ئەنجام داوە و چوون و هاتنیش بەرە مەخمور لەلایەن بازگەی عێراقی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن