مەزڵوم عەبدی:

ئیدارەی خۆسەر هەڵناوەشێتەوە

964+

مستەفا نەهرۆ

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دانیشتووانی حەسەکە و ئاوارەکانی عەفرین و سەرێ کانیێ، بە وردی باسی بڕگەکانی رێککەوتننامەی 19ی کانوونی دووەمی کرد، کە لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا ئەنجامدراوە.

جەختی کردەوە کە دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان لەگەڵ تێکەڵکردنیان لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، لەگەڵ گۆڕینی دەستەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی.

جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی ئاماژەی بەوەش کرد، مەرزى سێمالکا وەک خۆی دەمێنێتەوە، لەگەڵ کردنەوەی نووسینگەیەکی حکومەتی کاتی لەوێ.

سەبارەت بە یەکە سەربازییەکانی هەسەدەش، روونی کردەوە هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی سێ لیوای سەربازیدا لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک جێگیر دەکرێن.

سەرۆکی هەرێم و مەزڵوم عەبدی دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد

سەرۆکی هەرێم و مەزڵوم عەبدی دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد