"شەش کارمەند بریندارن"

بەهۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لەناو پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە

964+
سیروان خورشید – خورماتوو

نوێكرایه‌وه‌ 10:18

رائید جبوری، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەڵاحەدین بە964ـی وت، له‌ دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، ته‌رمێكی كارمه‌ندێك به‌ سووتاوی دۆزرایه‌وه‌.

هه‌واڵی سه‌ره‌تا

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە پاڵاوگەی بیجی، شەش کارمەند بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنیان.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە، یەکەیەکی بەنزین له ناو پاڵاوگە ئاگری گرتووە و تاوەکو ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

رائید جبوری، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەڵاحەدین بە964ـی وت، ئەمشەو لەیەکەی بەشی ئامێرەکانی بەنزین لەناو پاڵاوگەی بێجی، لەکاتی کارکردنی کارمەندانم ئاگرێک کەوتەوە، هەرچەندە کارمەندان هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنیان داوە بەڵام ئاگرەکە پەرەی سەندووە.

وتیشی “شەش کارمەندی نێو پاڵاوگەکە بەشێک لە جەستەیان سوتاوە و بە برینداری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە”.

لەئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژینەوە گەشتونەتە شوێنی روداوەکە و خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و دەشڵێت “تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هێرشکرایە سەر بازگەیەکی بێجی؛ یەکێک لە هێرشبەرەکان کو...

هێرشکرایە سەر بازگەیەکی بێجی؛ یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژرا و یەکێکیان رایکرد