دهۆک یەکێک لە پارێزگاکانە
سبەینێ پارەی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان لە سێ پارێزگا دابەشدەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕە پارەی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدانی دابینکردووە و بڕیارە لە سبەینێ سێشەممەوە لە سێ پارێزگا دابەشی بکات کە یەکێک لەو پارێزگایانە دهۆکە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانم لە گروپی میدیاکاران لە واتساپ بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە رێگەی بەشی کارگێڕی و دارایی کۆمیسیۆن، ماستەرکاردەکانی بە پارەی پاداشت بارکردوە بۆ ئەوەی بەسەر کارمەندانی سێ پارێزگا (بەسڕە، دهۆک و میسان) دابەش بکرێت.
دەشڵێت “ئەم کارتانە سبەی سێشەممە 10.2.2026 بەسەر 41 ناوەندی تۆمارکردن لە هەردوو پارێزگای میسان و دهۆک، هەروەها بەسەر 76 ناوەندی تۆمارکردن لە پارێزگای بەسرە دابەشدەکرێن”.
پێویستە کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی ماستەرکاردەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمسیۆن بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی رافیدەین بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی ماستەرکاردەکانی ماوەتەوە، بەسەر فەرمانگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکاندا، کە دابەشکردنەکەی گەیشتووەتە 90%.
رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەو پارەیەی دابەش دەكرێت هی ئەو هەڵبژاردنەیە.