تیمەکانی شارەوانیی ئاکرێ
ئەو رێڕەوە ئاوییانەی خاوێنکرانهوه کە بەهۆی بارانی چەند رۆژەوه داخرابوون
964+
فەرهاد حەسەن
تیمەکانی شارەوانیی ئاکرێ، ئەو رێڕەوە ئاوییانەی خاوێنکردەوە کە بەهۆی بارانی چەند رۆژی رابردوو داخرابوون و مەترسی دروستبوونی کۆبوونەوەی ئاو و لافاویان دروستکردبوو.
هەڵمەتی تیمەکانی شارەوانی لەگەڵ کۆمپانیا MRF کە لەرێگەی گرێبەستەوە کاری پاککردنەوەی شارەکە دەکات، ئەنجامدرا.
شارەوانی دەڵێت، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بارانێکی بەهێز رووی لە سنووری قەزاکەیان کرد لە چەند شوێنێک کۆبوونەوەی ئاو دروست بوبوو، بەتایبەتیش لەو شوێنانەی کە کەناڵی ئاوڕێژ و مەنهۆڵیان لێیە و بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو گیرابوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانیان لە خاوێنکردنەوەی شوێنەکان بەردەوام دەبن، بە ئامانجی ئەوەی کێشەی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست نەبێت و کەناڵەکانی ئاوڕێژیش بە باشترین شێوە کار بکەن.