لە کەلار

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گەنجێکی ماتۆڕسوار گیانی لەدەست دا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەس تدا و هاتوچۆش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

رووداوەکە، بەم ئێوارەیە لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان سامان عەلی بە 964ى وت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شارەوانی دوو لە قەزای کەلار رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان بارھەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

وتیشی “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە، تەمەنی 26 ساڵە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمی گەنجەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

مێردمنداڵێکی 14 ساڵ بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرک...

مێردمنداڵێکی 14 ساڵ بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا