سیمیناریشیان بۆ ساز دەکەن
شارەوانی دهۆک حاویەی پلاستیک بۆ جیاکردنەوەی خاشاک بەسەر قوتابخانەکان دابەشدەکات
964+
فەرهاد حەسەن
شارەوانی دهۆک، لەرێگەی تیمەکانیانەوە بەردەوامی بەو هەڵمەتە ژینگەیە لە قوتابخانەکان و باخچەی ساوایان دەدات بۆ ئەوەی هەم قوتابخانەکان بە پاک و خاوێنی ببیندرێن و هەمیش قوتابییەکان بە رێنماییەکانیان ببنە ژینگەپارێزێکی چالاک.
بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانی، ئەمڕۆ دووشەممە بەشی بەدواداچوونی پاکوخاوێنی بە هاوکاری کۆمپانیای (البیئه) کە گرێبەستیان لەگەڵدا هەیە، لە سنووری پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا چەند قوتابخانەیەک و باخچەی ساوایانیان بەسەرکردووەتەوە جگە لە پێشکەشکردنی سیمینار بۆ قوتابییەکانیان، حاویەی پلاستیکیشیان بەسەردا دابەشکردوون کە دەتواندرێت پاشماوە و خاشاکانیان تێیدا جیابکەنەوە.
ئەو قوتابخانانەی سەردانیان کردوون بریتین لە ئامادەیی زانستی، ئامادەیی مالتا، قوتابخانەکانی هەلال، کانی، بلند، زڤرین، جیهان و هەردوو باخچەی منداڵانی گوڵزار و شەنگ.
شارەوانی دەڵێت، ئامانجیان لەو هەڵمەت و چالاکییانە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و رۆشنبیریی ژینگەییم لە ناوەندەکانی خوێندن و راهێنان و فێرکردنی قوتابیانیشە بۆ ئەوەی بتوانن پاشماوە تەڕ و وشکەکان لەیەکتری جیابکەنەوە.