ئاگادارییەک لە خانەنشینی گەرمیانەوە؛

“ئەو خانەنشینانەی کارتی “هەژماری من”ـیان وەرنەگرتووەتەوە موچەکانیان رادەگیرێت”

964+

شۆڕش قادری

خانەنشینانی گەرمیان تازووە بڕۆن کارتی هەژماری من وەربگرنەوە، ئەگەرنا لەو چۆڕە موچەیەش دەبن، کە قەرارە بەمزووانە بگات.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان لیستێکی دوور و درێژی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئاگاداری ئه‌و کەسانە‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه ‌ناوییان ‌ لە لیستەکەدا هاتووه، به‌زووترین كات سه‌ردانی بانكی كه‌لار/تیمی هه‌ژماری من بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بانكی هەژماری من، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، لە حاڵەتی وەرنەگرتنەوەی کارتەکانیان موچه‌یان راده‌گیرێت تا ئەو کاتەی كارته‌كانیان وەردەگرنەوە.

ئەم راگەیەنراوە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ یا سبەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی موچەی مانگی 1ـی موچەخۆرانی کوردستان خەرج بکات.

لیستەکەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان لە خوارەوە؛

خانەنشینی گەرمیان دەربارەی فۆری زەوی خانەنشینان ئاگاد...

خانەنشینی گەرمیان دەربارەی فۆری زەوی خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە

"خانەنشینانی گەرمیان لە دۆخێکی خراپتدا موچە وەردەگرن"