وەزارەتى بازرگانى عێراق:

بڕینى بەشەخۆراکى ئەو فەرمانبەرانەى موچەیان لە ملیۆنێک زیاترە راست نییە

964+

وریا فتاح

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو فەرمانبەر و ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک دینار زیاترە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە هەندێک پەیج و میدیای ناڕەسمی بڵاوکراونەتەوە “دوورن لە راستییەوە” و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە.

وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە سیستەمی دابەشکردنی بەشەخۆراک وەک خۆی بەردەوامە.

جەختیش دەکاتەوە، تاکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە میکانیزم و لیستی ئەو کەسانەدا نەکراوە کە شایستەی وەرگرتنی بەشەخۆراکن.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، نەکەونە داوی پڕوپاگەندەکان و زانیارییەکان تەنیا لە سایت و پەیجە فەرمییەکانی وەزارەتی بازرگانییەوە وەربگرن.

ئاگادارییەک بۆ خێزانە جیابووەوەکان؛ ئاگاداربن بەشەخۆ...

ئاگادارییەک بۆ خێزانە جیابووەوەکان؛ ئاگاداربن بەشەخۆراکى مانگانەتان نەفەوتێت