داتای منداڵپارێزی کوردستانە

هەزار و 13 منداڵ لە ژینگەی کاری مەترسیدار دوورخراونەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

رێکخراوی مندڵپارێزی کوردستان، کارتی سوور بۆ کارپێکردنی منداڵان بەرزکردەوە و هەڵمەتێکی بۆ دروخستنەوەی ئەو منداڵانە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی راگەیاند کە لە ژینگەی مەترسیدار کاردەکەن.

وەکرێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان باسی دەکات، نە تەنیا لە ساڵی 2025، تیمەکانیان هەزار و 13 منداڵی ئیشکەریان دەستنیشان کردووە.

رێکخراوەک لە ساڵی 1991 وە بەردەوام کار بۆ پاراستنی منداڵان دەکات و دەڵێ، ئێستاش بەردەوامین لە پابەندبوون بە ئامانجەکەمان.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی رێکخراوەکە کە 964 پێی گەیشتووە، سەرەڕای دەستنیشانکردنی کەیسەکان دەڵێ، هەڵسەنگاندنمان کرد بۆ بارودۆخیان و دوورمانخستنەوە لە ژینگەی کارکردنی مەترسیدار.

ئەوەش بە بەشداریکردن لە هەڵمەتی جیهانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، کارمەندەکانیان هەڵوێست دەگرنەبەر و داوا دەکەن منداڵان تەمەنی منداڵییان لێزەوت نەکرێت.

کارکردنی منداڵان لەو کۆمەڵگانەی کە هەژاری تێیدا باڵادەستە یان بڵاودەبێتەوە دەبێتە دیاردە، منداڵان قوربانی یەکەمن بەهۆی هەبوونی ژیانێکی سەخت، کە ناچار دەبن لە تەمەنێکی بچوکەوە واز لە خوێندن بهێنن و دەست بکەن بە کارکردن.

96 منداڵی ئیشکەر لە سلێمانی تۆمار کراون

96 منداڵی ئیشکەر لە سلێمانی تۆمار کراون