ئامار بڵاوکرایەوە

بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شار پڕ سەردانە

964+

ئەحمەد مستەفا

مانگی رابردوو لە 1.1.2026 بۆ 31.1.2026، لە کۆی ئەو 24 هەزار و 430 کەسەی وەک نەخۆش چوونەتە نەخۆسخانەی شار، 17 هەزار و 754 کەسیان داخڵی بەشی فریاکەوتن کراون و پڕ سەردان بووە.

تەندروستی شارەکە لە ئامارێکدا دەڵێ، مانگی یەکی ئەمساڵ و لەو ماوەیەدا  24 هەزار و 430 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ژمارەیە، 17,754 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,702 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 918 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماری دووەمی بەرچاو پشکنینی تاقیگەیی بووە بۆ 64 هەزار و 279 کەس.

هەروەک 5,209 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,526 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 893 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 506 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 610 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 473 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 484 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

لە نەخۆشخانەکە 973 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 223 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 118 نەشتەرگەری قەستەرە و 76 شەبەكە و باڵۆن و 63 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە، هەروەک 64,279 شیكاری تاقیگەیی و 2,492 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 10,645 تیشك و 393 ئیكۆ و 2,246 سۆنەر و 649 چارەسەری سروشتی كراوە.

زیاتر لە 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

زیاتر لە 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە