ئامێرێکیش بۆ پشکنینی مادە کحولییەکان
لە ئیدارەی گەرمیان چوار تاقیگە و سێ سەنتەر و بانکی خوێن کراونەتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا راگەیاند، کە جگە چەندین خزمەتگوزاری جیاواز، لە سنووری ئیدارەکەیان چوار تاقیگە و سێ سەنتەر و بانکی خوێن کراونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەشی تاقیگەکان لە تەندروستی گەرمیان، لە ساڵی 2025 دا توانیویانە ئامێری پێشکەوتوو بۆ پشکنینی مادە کحولی و بێھۆشکارەکان لەگەڵ ھەموو پێداویستیەکانی، بۆ مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، دابین بکەن.
دابین کردنی ئامێری پشکنینی ڤایرۆسات (Maccura 800i) بۆ سەنتەری گواستنەوەی خوێن، دابینکردنی ئامێری پشکنینی ڤایروسات (Maccura 800i) بۆ تاقیگەی پشکنینی نیشینگە لە بەرێوەبەڕایەتی خۆپاراستی تەندروستی گەرمیان، دابینکردنی ئامێری پشکنینی کیمیا (Fuji) بۆ مەڵبەندی تەندروستی سەرقەڵا و دابینکردنی ئامێری پشکنینی کیمیا (Biolis 30i) بۆ سەنتەری گورچیلەی دەستکرد.
هەر لە ساڵی رابردوو مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستیان بۆ زیاتر لە 18 تاقیگەی تایبەت کە پشکنینی گشتی ئەنجام دەدن، دابینکردوە، هەروەها ئامێر و پێداویستی تاقیگەیی بۆ ھەموو دەزگا تەندروستیەکان کە تاقیگەیان تیادایە لەڕێگای ئەنجامدانی تەندەری ساڵانە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشی گرێبەستە گشتییەکانی دیوانی تەندروستی گەرمیان، دابینکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامێر و پێداویستی تاقیگە و کەرەستە و تەرخانکردنی ستافی پێویستیان بۆ بەڕێوبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی گەرمیان و بنکەی تەندروستی گردەگۆزینە و مەڵبەندی تەندروستی ئاشتی لەناو پرۆژەی شاری مامۆستایان لە کەلارو بنکەی تەندروستی زانکۆی گەرمیان، دابینکردووە.
هەر لا ساڵی 2025 دا سەنتەری گواستنەوەی خوێنیان لە گەرمیان و دابینکردنی ھەموو پێداویستیەکانی لە ئامێر و پێداویستی تاقیگە بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان دابینکردووەک لەگەڵ کردنەوەی ھۆبەی بانکی خوێن لە نەخۆشخانەی گشتی فێرکاریی کەلار و کردنەوەی ھۆبەی بانکی خوێن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار.