لە هەفتەیەکدا کۆکراونەتەوە

گەرمیان 18 بارهەڵگر هاوکاری رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد

964+

شۆڕش قادری

کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان تائێستاش بەردەوامە و لە گەرمیانەوە 18 بارهەڵگر رەوانەی ئەو بەشەی کوردستان کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8.2.2026  لە دیوانی ئیدارەی گەرمیانەوە ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی لە کەمپینی گەرمیان کۆکرایەوە، رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کران.

پێش بەڕێکردنی هاوکارییەکان جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، “لەگەڵ ئەو هێرشانەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، ئیدارەی گەرمیان بە بەشداری بەڵێندران و بازرگانان و سەرمایەدار و چین و توێژەکانی تر کەمپینی گەرمیان بۆ رۆژئاوای کوردستانی راگەیاند و بۆ ماوەى هەفتەیەک بەردەوام بوو”.

بەقسەی ئەو کاربەدەستە، لە کەمپینەکەدا، 18 بارهەڵگرى گەورە شمەک و پێداویستى کۆکراوەتەوە و لەو ژمارەیە یەک بارهەڵگریان لە قەزاى کفرى و یەک بارهەڵگرى ترى لە قەزاى رزگارییەوە هاتووە.

ئەو پێداویستیانە پێکهاتوون لە؛ 206 تۆن ئارد و برنج و رۆن و خۆراکی دیکە، چوار هەزار و 504 پاکێجی ئامادەکراو کە خۆراکی جۆراوجۆری تێدایە، زیاتر لە پێنج هەزار دۆشەک و بەتانی و سەرین، لەگەڵ 34 بالە جلوبەرگ، دوو هەزار و 890 بەستە و کارتۆن دایبی منداڵ، 13 کارتۆن شیر، لەگەڵ 673 کارتۆن دەرمانی پزیشکی و 500 کارتۆن چای و چەندین پێداویستی تر.

جەلال شێخ نوری ئاشکراشیکرد، لە کەمپینەکەدا، بڕی 202 ملیۆن دینار و 15 هەزار دۆلار بۆ رۆژئاوا کۆکراونەتەوە و بەو پارەیەش خۆراک و پێداویستى کڕدراوە، هەروەها کرێی بارهەڵگرەکان و خەرجییەکانى کەمپین لەو بڕە پارەیە دەرکراوە.

زیاتر لە 14 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆکر...

زیاتر لە 14 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆکرایەوە

کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە

کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە