"فشاری زۆریان لەسەربوو"

سێ ئامێری شوشەی چاودێری منداڵان بۆ نەخۆشخانەی سۆران دابینکرا

964+

شۆڕش قادری

سێ ئامێری شوشەی چاودێری منداڵان بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران دابینکرا و لەخەم رەخسان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران وێنەی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، دوای ئەوەی بە هۆکاری زۆری فشار لەسەر بەشی منداڵان و زۆری نەخۆشەکانی منداڵ، لەسەر بڕیاری د. کامران مەلامحەمەد بەڕێوەبەری گشتی سێ ئامێری (incubator) شوشەی چاودێری منداڵان بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران دابینکران.

ئەو ئامێرانە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دابینکراون بۆ چارەسەر کردنی منداڵانی ناکام و ئەو منداڵانەی پێشوەختە لەدایکبوون یان بەکاردێن بۆ ئەو منداڵانەی کە کەمی ئۆکسیجینیان هەیە.

نەخۆشخانەی سۆرانی فێرکاری: هیچ کۆرپەیەک بەهۆى بایکۆتە...

نەخۆشخانەی سۆرانی فێرکاری: هیچ کۆرپەیەک بەهۆى بایکۆتەوە گیانى لەدەست نەداوە

لە سۆران زیاتر لە 4360 منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایک بوون

لە سۆران زیاتر لە 4360 منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایک بوون