جەوەکە ساردتر دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت، بەوەش جەوەکە ساردتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 7.2.2026 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەندی پچڕپچڕ دەبارێت، لە شەودا کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و لە هەندێک کات و شوێن بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر بارینێکی کەم دەبێت.

پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سێ بۆ شەش پلەی دیکە نزم دەبنەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا، پاشان کاریگەرییەکەی لاوازتر دەبێت و بە نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت بەدرێژایی رۆژ بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :

هەولێر: 12 پلەی سیلیزی

پیرمام: 6 پلەی سیلیزی

سۆران: 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی

دهۆک: 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە

بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە

شارەزایەکی کەشناسی؛ سبەی لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبا...

شارەزایەکی کەشناسی؛ سبەی لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێ