13 سەرپێچی لە سێ گەڕەکی قەزاکە تۆمار کران
لە سۆران زێدەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو لابران
964+
ژێوار خدر
تیمەکانی لابردنی زێدەڕۆیی لە قەزای سۆران، هەڵمەتێکیان بۆ بڕینی ئەو سەرپێچیانە دەستپێکرد کە کراونەتە سەر تۆڕەکانی ئاو لە سنووری جووتسایدی حەریق، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی ئاوی ماڵان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆرانر، لیژنەکانیان لە مانگی 2ی 2026دا سەردانی مەیدانییان بۆ گەڕەکەکانی (شۆڕش، خەبات و نەورۆز) ئەنجامداوە، لەو هەڵمەتەدا 13 حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراون، کە 10 حاڵەتیان زێدەڕۆیی راستەوخۆ بوون و سێ حاڵەتیشیان پەیوەندی بە نەبەستنی تەوافەی تانکییەکانەوە هەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراون ناویان لە سیستەمی فەرمی ئاودا نییە، بۆیە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەن کە پێوەری ئاویان بەستووە، بەڵام ناویان تۆمار نەکراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بکەن بۆ رێکخستنی مامەڵەکانیان و دوورکەوتنەوە لە سزای یاسایی.