سێ هەزار دینار بۆ گرتنی هەر سەگێک

 هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە چەمچەماڵ و شۆڕش دەستیپێکرد

964+

ژێوار خدر

بۆ هەر سەگێکی بێلانە کە بگیریت و رادەستی تیمەکان بکرێت سێ هەزار دینار پاداشت دەدرێت، شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش بە هاوکاری کۆمپانیای “ئانزۆ” هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی گەڕەک و بازاڕەکان لە سەگی بێلانە دەستپێکردووە و دەڵێن “پڕۆسەکەمان خێراتر کردووە.”

شارەوانی شۆڕش رایگەیاند، ئەم هەڵمەتە دوای ناڕەزایەتی و سکاڵای زۆری هاوڵاتییان دێت کە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی سەگەکانەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە، لە ئێستادا تیمەکانی شارەوانی زیادکراون و سەگەکان لە ناوچە نیشتەجێبوونەکانەوە بۆ “شەڵتەرەکان” دوور دەخرێنەوە، ئەمەش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان.

داواش لە دانیشتووانی ناوچەکە دەکەن، هاوکاری تیمەکانیان بن و وەک هاندانێکیش بڕیاردراوە هەر کەسێک هاوکاری گرتنی سەگەکان بکات، بۆ هەر سەگێک بڕی سێ هەزار دیناری وەک پاداشت پێبدرێت، تاوەکو بە زووترین کات شەقام و کۆڵانەکان لە مەترسی سەگی بێلانە پاک بکرێنەوە.

ئاژەڵدۆستێک بووە فریادڕەسی سەگە بێلانەکان؛ لە لافاوەک...

ئاژەڵدۆستێک بووە فریادڕەسی سەگە بێلانەکان؛ لە لافاوەکەی چەمچەماڵ