چیرۆکى سەرکەوتن

هێز لەمندایە نەک لە شێرپەنجە؛ شێرپەنجە تووشبووەیەکی کرد بە نووسەر

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

پەیمان ئەحمەد، ژنێکی بە ئیرادەیە و لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی بەسەر نەخۆشییەکەدا بۆ 964 دەگێڕێتەوە، ئەو دەڵێت “شێرپەنجە فێری کردم تەندروست بژیم و هێز لە مندا بوو نەک لە نەخۆشییەکە.”

پەیمان دەڵێت: “ساڵی 2023 کاتێک لە عەمرە گەڕامەوە، هەستم بە ئازار لە سنگمدا کرد، دوای پشکنین و زەرعکردن دەرکەوت گرێی شێرپەنجەییم هەیە.”

هەرچەندە ساڵێک دەرزیی کیمیایی وەرگرت، بەڵام وەک دەڵێت، بۆى نەکەوتم و بەردەوام بووم لە دەوام، وەرزش و بەڕێوەبردنی کاروبارى ماڵ و منداڵ.

بۆ پەیمان، شێرپەنجە تەنیا نەخۆشی نەبوو، بەڵکو قوتابخانەیەک بوو بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان، چونکە لە دواى ئەوە، سیستمى خۆراکى رێکخستووە و فێرى سەبر و ئارامگرتنیشى کردووە.

پەیمان نەخۆشییەکەی تێپەڕاند و لەو ماوەیەدا ئەزموونی خۆی لە نێوان دوو بەرگی کتێبێکدا کۆکردەوە، ئەو ئێستا وەک نووسەرێک دەردەکەوێت و پەیامی بۆ هەمووان ئەوەیە کە ئیرادەی مرۆڤ لە هەموو دەردێک بەهێزترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کە پێیان وت تووشى شێرپەنجە بوویت کچە چوار ساڵانەکەى بە...

کە پێیان وت تووشى شێرپەنجە بوویت کچە چوار ساڵانەکەى بەخشى