نرخی ئێستای چەندە؟

ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر دروستكردنی پلاتفۆرمی فەیسبووک تێدەپەڕێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای فەیسبووك ئەمڕۆ یادی 22 ساڵەی دامەزراندنی دەگێڕێت و ئێستا لە قۆناغێكی زۆر پێشكەوتوودایە، هەم لە رووی بەكارهێنان و یوزەرەوە، هەمیش لە رووی نرخی بازاڕەوە.

لێرەدا چەند وێستگەیەكی پێشكەوتنی فەیسبووك دەخەینەڕوو

لە 4.2.2004 بۆ یەكەمجار لە لایەن زۆكەربێرگ و هاوڕێیەكانی لە كۆلیژ خرایەكار.

سەرەتا تەنیا پرۆفایلی كەسی و وێنەیەك بوو.

لە 2006 بۆ یەكەمجار خرایە بەردەستی هەموو خەڵك.

لە شوباتی 2006 نوێبوونەوەی لاپەڕەی سەرەكی كەوتەكار.

لە 2008 تایبەتمەندی POKE  زياد كرا، هەروەها چات زیادكرا و دواتر كرایە ماسنجەری ئێستا.

لە 2011 فەیسبووک گۆڕانکاری گەورەی لە رووی شێوە و تایبەتمەندییەكان و دیزاینەوە بەخۆیەوەبینی.

لە 2015 لایڤ بۆ فەیسبووک زیادكرا و ساڵی دواتریش بازاڕكاری.

لە 2022 ڤیدیۆی كورت “ریڵز” بۆ خزمەتگوزارییەكان زیادكرا.

فەیسبووک لە لایەن كۆمپانیای مێتاوە خاوەنداریەتی دەكرێت، كە ئینستاگرام، ماسینجەر و واتساپیش لەخۆدەگرێت.

نرخی ئەو پلاتفۆرمە لەگەڵ بەشەكانی تری ئێستا 1.125 ترلیۆن دۆلارە.

فەیسبووک پۆستە کۆنەکان پشاندەدات و لە زۆربەی وڵاتەکان ...

فەیسبووک پۆستە کۆنەکان پشاندەدات و لە زۆربەی وڵاتەکان کێشەی هەیە