لەبن 68 دۆلارە

نرخى نەوت رووى لە بەرزبوونەوە کردەوە

964+

وریا فەتاح

جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە بەرزبوونەوە کرد و هەر بەرمیلێکى لە بن 68 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 83 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەشى بەڕێژەى  0.76٪ بەرز بووەتەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 63 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەشى بەڕێژەى 0.92% بەرز بووەتەوە.

بە گشتی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، بازاڕی نەوتیان جوڵاندووە و چەند رۆژێک بەردەوام هەڵبەز و دابەز دەکات.

بەرمیلی نەوتی برێنت بە 66 دۆلارە

بەرمیلی نەوتی برێنت بە 66 دۆلارە