میدیای ئێران:

“درۆنەکە زانیارییەکانی بە سەرکەوتوویی گەیاندووەتە ناوەند”

964+

شۆڕش قادری

میدیای ئێران دەڵێت، درۆنەکە زانیارییەکانی بە سەرکەوتوویی گەیاندووەتە ناوەند و پەیوەندیمان لەگەڵی پچڕاوە.

"درۆنێکی ئێرانمان خستەخوارەوە کاتێک لە کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن نزیکبووەوە"

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، درۆنی شاهد 129 وەک ئەرکێکی هەمیشەیی و یاسایی چووەتە سەر ئاوە نێودەوڵەتییەکان و خەریکی وێنە و ڤیدیۆ هەڵگرتنەوە بووە، زانیارییەکانی بەسەرکەوتوویی گەیاندووەتە ناوەند و دوای ئەوە پەیوەندی لەگەڵی پچڕاوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمشەو سێشەممە 3.2.2026 سوپای ئەمریکا رایگەیاند، بە فڕۆکەی F35 درؤنێکی ئێرانیان لەسەر دەریای عەرەب خستووەتە خوارەوە کاتێک لە کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بووەتەوە.

کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا لە نزیک ئێران کشاوەتەوە

کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا لە نزیک ئێران کشاوەتەوە

هەر لە رۆژئاواوە تا بەزمی قومارکردن لەسەر شەڕی ئەمریکا...

هەر لە رۆژئاواوە تا بەزمی قومارکردن لەسەر شەڕی ئەمریکا و ئێران و زانیاری نەبیستراو لەبارەی شەڕە گەوەرەکەوە