ئاسایشی زاخۆ 345 پارچە تەقەمەنی و مینی رادەستی دەزگای مین کرد
جۆرەکانی چی بوون؟
ئاسایشی زاخۆ 345 پارچە تەقەمەنی رادەستی دەزگای مین کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک دەڵێ، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی زیاتر لە 345 پارچە تەقەمەنی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەستبەجێ تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی (EOD) گەیشتوونەتە شوێنەکە.
ئەو مین و تەقەمەنییانە، لالەیان ئاسایشی زاخۆ دۆزرابوونەوە، دەزگاکە دەڵێ، تەقەمەنییەکانیان بە مەبەستی لەناوبردن گواستراونەوە.
دەزگاکە لەو راگەیەندراوەی ئەمڕۆ سێشەممە 3.2.2026 بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە نەکردووە ئەو تەقەمەنییانە هی کام سەردەمن، بەڵام ئەوەی ئاشکراکردووە لە ئاسایش وەریان گرتووە و هی پاشماوەی شەڕن.
ئەمە جۆرەکانین:
108 گولـلە هاوەنی 60 ملم
85 گولـلەی ئاڕ پی جی
100 فیوز (سەری تەقەمەنی)
12 گوللـە تۆپی 106 ملم
16 گولـلە هاوەنی 82 ملم
2 گولـلە تۆپی 120 ملم
20 فیوزی کارەبایی
2 گولـلە هاوەنی 57 ملم و 37 ملم
