"كوژرانەكەی گومانی لەسەرە"
میدیای لیبیا: سەیفولئیسلام قەزافی كوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیاكانی لیبیا بڵاویانكردەوە، سەیفولئیسلامی كوڕی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیا لە شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژئاوای لیبیا كوژرا، بەڵام قسەی ئەوەش هەیە بە شێوەیەكی گوماناوی كوژرابێت.
ئەمشەو میدیاكانی لیبیا لە زاری كەسانی نزیكییەوە بڵاویانكردەوە، سەیفولئیسلام قەزافی لە ناوچەی حەممادە لە رۆژئاوای لیبیا كوژراوە، دوای ئەوەی شەڕ و پێكدادان روویداوە.
هاوكات عەبدوڵا عوسمان سەرۆكی تیمی سیاسی سەر بە قەزافی، پرسەی فەرمی راگەیاند و هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.
سەرچاوەی دیكەی میدیاییش لە لیبیا دەڵێن، سەیفولئیسلام لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری زەنتان تەقەی لێكراوە لە بارودۆخێكی گوماناوی كوژراوە، تەنانەت باسی ئەوە دەكەن كامێرای چاودێریی شوێنەكەش كوژێندراوەتەوە.
سەیفولئیسلام یەكێك لە كوڕەكانی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیایە و لەم ساڵانەی دوایی و دوای كوژرانی باوكی، رۆڵی سیاسی دەگێڕێت و چەندین جاریش رایگەیاندووە، كە دەیەوێت بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی لە وڵاتەكەی.