ئیدارەی سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە

تەرزە و بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە؛ سەیارەکانتان داپۆشن

964+

ئاکام غەفور – سۆران

بۆ ئەمشەو لە سنوری ئیدارەی سۆران مەترسی بارینی تەرزە هەیە و ئۆتۆمبێلەکانتان بە جوانی دابپۆشن.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت،”لە کاتژمێر 6:00 ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 10:00 پێشبینی دەکرێت لە تەواوی سنووری ئیدارەی سۆران تەرزە ببارێت و پێویستە هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن”.

“بەپێی پێشبینییەکان تەرزەکە وەک تەرزەبارینەکەی ساڵی رابردوو دەنکی گەورە نابێت، بەڵام مەترسیشی هەیە”، محەمەد کەمال وای وت.

لە 5ـی نیسانی ساڵی رابردوو، تەرزەیەکی دەنک گەورە ئیدارەی سۆرانی گرتەوە، هیچ شتێک نەما زیانی پێ نەگەینێت و زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبێل تەرزەکوت بوون و بەشی زۆریان بەهۆی بەهێزی تەرزەکەوە جامیان شکا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەرزەکەی سۆران نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت کر...

تەرزەکەی سۆران نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی تەرزەکوت کرد