"لە سنووری ئێمە نییە"

ژینگەی هەولێر بەدواداچونی لەسەر ڤیدیۆیەک کردووە کە دوو راوچی ژمارەیەک کەروێشکیان کووشتووە

964+

فەرهاد حەسەن

لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە، دوو راوچی بە دوو تانجییەوە دەبیندرێن و ژمارەیەک کەروێشکی راوکراویشیان لەبەردەمە، بەپێی شێوازی ئەو قسەکردنەی راوچییەکان لە ڤیدیۆکە دەیکەن، شێوەزاری هەولێرییە و 964 یش گرتە ڤیدیۆکەی بۆ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر نارد.

دڵشاد حسێن هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەکە بۆ 964 ی وت، لە دوێنێوە بەدواداچونیان بۆ ئەم گرتەیە کردووە بەڵام بۆیان ئاشکرا بووە کە ئەم رووداوە لە سنووری ئەواندا نییە.

وتیشی “بەپێی دیمەنی ناو ڤیدیۆکە، رووداوەکە تازە نییە چونکە دەردەکەوێت کە لەناو جاڕە گەنمێکن و تازە گەنم دروێنە کراوە و پێدەچێت ئەمە سنووری ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو راوچییانەی کە خاوەنی تانجین ناسراون و لەلای ئەوان تۆمارکران، بەڵام ئەوانەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەون لەوانە نیین کە مۆڵەتیان لای ئەوان هەبێت.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە رێگای 964وە رێكارەكانی چارەس...

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە رێگای 964وە رێكارەكانی چارەسەركردنی ژینگەی پایتەخت دەخاتەڕوو

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحر...

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هۆشداری دەداتە کارگەکانی بەحرکە