سلێمانی زۆرترین ئینجا هەولێر و شارەکانی دیکە
مانگی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 98 خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراون
964+
فەرهاد حەسەن
مانگی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 113 چالاكی مەدەنی ئه‌نجامدراون، دووجار شه‌قامەکان داخراون و یه‌ك مانگرتنیش روویداوە، لە کۆی هەموو ئەو چالاکیانەش 86%یان بۆ پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بووە.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 ئەم ئامارەی راگەیاندووەو تیایدا لە مانگی رابردوو چاودێری 113 چالاكی مه‌ده‌نیی ئاشتیخوازانه‌ی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه رێژه‌ی 86%یان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوووە به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای سوریا و زیانگه‌یاندن به دانیشتوانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه.
لەناو ئەو چالاکیانە، 77 گردبونه‌وه، 17 رێپێوان، 16 كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، دوجار شه‌قام داخستن و یه‌ك مانگرتنی كراوه، كه 47 چالاكیان له شاری سلێمانی بون، 24 یان له هه‌ولێر، نۆ چالاكی له دهۆك، شه‌ش له هه‌ڵه‌بجه، 15 چالاكی له ئیداره‌ی راپه‌رین، هه‌شت چالاكی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و چوار چالاكیش له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بووە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئامارە‌كه، 98 خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراون، كه رێژه‌ی 86%ی چالاكییه‌كان پێكده‌هێنێت، دوو چالاكیان بۆ خزمه‌تگوزاری، یه‌ك چالاكی بۆ موچه، چالاكیه‌ك بۆ مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، چالاكیه‌ك بۆ مافی خوێندكار، چالاكییه‌ك بۆ سه‌روه‌ری یاسا و هه‌شت چالاكی دیكه‌ش داخوازی جیاجیایان هەبووە.
تۆڕی هاوپه‌یمانی19 دەڵێت “چاودێرانمان له هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ جۆره ده‌ستدرێژییه‌كیان بۆ سه‌ر ژنان و كچان تۆمار نه‌كردوه، گوتاری رقاویش له ئاستێكی زۆرلاواز بوو و ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێكرابێت په‌یوه‌ندی به‌گوتاری خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نه‌بووه، پاراستنی ژینگه و به‌شداری ژنان و گه‌نجان له‌ئاستێكی باڵا بووە.