شەو شەوی منداڵانە
رێکخراوێکی منداڵان “شەوی بەرات”ی لە تەیراوەی هەولێر زیندوو کردەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە هەولێر رێکخراوێک گەرەکی تەیراوەی دەستنیشان کرد بۆ زیندووکردنەوەی شەوی بەرات، ژمارەیەکی زۆری منداڵیان کۆکردەوە و شیرینی و نوقڵیان ثێبەخشین.
رۆژین غەریب سەرپەرشتیاری رێكخراوی وازی کە تایبەتە بە مافی مندالان بە 964 وت، بە پێویستیان زانیوە منداڵ لەم شەوە و بپنەیە بێبەش نەبن ئەم بۆنەیەش لەو گەڕەکەی هەولێر زیندوو بکەنەوە.
وتیشی “هەستێكی زۆر تایبەت و خۆشم هەیە كە دەبینم مندالان پێدەكەنن و دلخۆشن ئەمە یەكەمین چالاكی لەو جۆرەمانە بەڵام بەردەوام دەبین”.
پێداچونەوە؛ فەرهاد حەسەن