"چوكلێت و كێک و پارەشم كۆكردەوە"
منداڵانی خورماڵ ئەمشەو لە خۆشیی بەراتدان
964+
ئەمەل ناجی – خورماڵ
ژمارەیەكی زۆری منداڵانی خورماڵ بە ئاڵای كوردستانەوە گەڕەك بە گەڕەك دەگەڕێن و شیرینی و پارە كۆدەكەنەوە، رۆژئاوای كوردستانیشیان لەبیر نەكردووە و بە بەرائەتی خۆیان پاڵپشتیی خۆیان دەردەبڕن.
منداڵانی خورماڵ دەڵێن، دەستكەوتی باشیان هەبووە و كێك و شیرینی و پارەشیان كۆكردووەتەوە و ماڵ بە ماڵ گەڕاون، بەڵام گلەییشیان هەبوو پارەیان كەم وەرگرتووە.
بەراتی هەرچەندە بۆنە و سرووتێكی ئایینییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرائەت و پاكیی منداڵانیش وێنا دەكات و ئەوان دڵخۆشن و كاتێكی خۆشی تێدا بەسەردەبەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا