بێبەش دەکرێن لە رێز و سوپاسی وەزیر
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لەبارەی ئەو مامۆستا راهێنەرانە دەرکرد کە کەمتەرخەمی دەکەن
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بڕیارێکی لەبارەی ئەو مامۆستا راهێنەرانە دەرکرد کە کەمتەرخەمی دەکەن و دەڵێت بێبەش دەکرێن لە رێز و سوپاسی وەزیر، داواش لە پەروەردەکان دەکات هەڵسانگاندنی ورد بۆ ئەم مامۆستایانە بکرێت.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی بە ژمارە 1631 لە رۆژی 18.1.2026 دەرچووە و وەکو گشتاندن ئاڕاستەی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوەک ئەم بڕیارە روونکراوەتەوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەمەبەستی پێدانی رێز و سوپاس بۆ مامۆستایانی راهێنەر وەک لە رێبەری مامۆستای راهێنەر لە بەندی هەشتەم لە خاڵی یەکەم لە لاپەڕە 29 دا هاتووە، کە مامۆستایانی راهێنەر رێز و سوپاسی وەزیری پەروەردە وەردەگرن، بەڵام ئەگەر هەر مامۆستایەکی راهێنەر کەمتەرخەم بوو لە جێبەجێکردنی رێنمایی و ئەرکەکانی لە پرۆسەی راهێنان ئەوا بێبەش دەبێت لە پێدانی رێز و سوپاسی وەزارەت.
دەشڵێت، لەکاتی نەناردنی ناوی مامۆستای راهێنەر دەبێت روونکردنەوەی لەسەر بدرێت لەلایەن بەشی راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە هۆکارەکەی”.