لە ئەنجومەنی دادوەری عێراقەوە:

رێکارە یاساییەکان بۆ 1387 ئەندامی گوازراوەی داعش دەستپێدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ رایگەیاند، رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی بۆ هەزار و 387 ئەندامی رێکخراوی داعش دەستپێکردووە کە بەم دواییە لە دەستبەسەرکراوانی ناو خاکی سوریا وەرگیراون.

لەژێر چاودێری ڕراستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لێکۆڵینەوەکان لە رێگەی ژمارەیەک دادوەری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستیپێکردووە.

ئەنجومەنی دادوەری ئەمڕۆ دووشەممە 2.2.2026 لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ، دەستبەسەرکراوان لە چوارچێوەی یاسایی و مرۆیی لە دامەزراوەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەپێی یاسا نیشتمانییەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

ئەو رێوشوێنانە وەک دەسەڵاتەکە باسی کردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عێراقە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە تاوانەکانی رێکخراوی داعش هەبووە، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان. ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ هەماهەنگی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی ئەندامانی داعش و ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە، کە دەکاتە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.

ژمارەی چاوەڕوانکراو و گواستنەوەی ئەندامەکانی داعش زیاتر لە حەوت هەزار کەسە، ئەنجومەنەکە دەڵی بۆ ئەو دۆخە، سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی کار لەسەر بەڵگەنامە و پێدانی بەڵگەنامە و بەڵگەی پێشتر ئەرشیفکراوی دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و دادگاکان دەکات.

رۆیتەرز؛ گواستنەوەی زیندانیکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ...

رۆیتەرز؛ گواستنەوەی زیندانیکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق خاوبووەتەوە