وەزارەتی داد رایگەیاند

خانووبەرە و دادنووسی راپەڕین دوو بۆ سێ رۆژ کارەکانیان رادەگیرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئیشوکاری بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی راپەڕین، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 3.2.2026 تا 5.2.2026 رادەگیرێ، هەروەک فەرمانگەی دادنووسی راپەرین یش لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ماوەی دوو رۆژ دەوام ناکەن.

ئەمە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا بۆ رای گشتی رایگەیاندووە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکە کە 964 بینوویەتی، دادنووسیش لە 4.2.2026 بۆ 5.2.2026 کارەکانیان رادەگیرێ، ئەوەش بەمەبەستی گۆڕینی شوێنی کارکردن و گواستنەوەی کەلوپەلی دائیرەکانیان، داوا لە سەردانیکارانی ئەو دوو فەرمانگەیە کراوە لەو ماوەیەدا سەردانی ئەو دائیرانە نەکەن.

وەزارەتی داد بە بەیانی ژمارە( 3)ی 2026، ئیشوکارەکانی بەڕێوبەرایەتی خانوبەرەی راپەڕین و ، بە بەیانی ژمارە (4)ی 2026، ئیشوکاری فەرمانگەی دادنووسی راپەڕینی راگرتووە، و دوای ئەو رۆژانە، ئەو دائیرانە ئیشوکارەکانیان لە بینای نوێدا دەست پێ دەکەنەوە.

وەزارەتی داد بۆ پاراستنی دۆسییەی هاوڵاتیان رێنمایی نو...

وەزارەتی داد بۆ پاراستنی دۆسییەی هاوڵاتیان رێنمایی نوێی دەرکرد