"تەقەیان لێکراوە و هەڵاتوون"

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە خورماتوو نزیک بوونەتەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو چوونەتە سەر رێگای سەرەکی کەرکوک – بەغدا و دوای تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان لێیان، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

عەمید بەدر خەڵەف بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “کاتژمێر نزیک 12:00ـی شەوی رابردوو شەش چەکداری نەناسراو لە رۆژئاوای خورماتووەوە هاتوونەتە سەر رێگای سەرەکی کەرکوک – بەغدا، لەنزیک دەروازەی قەزاکە ویستویانە دزە بکەنە نێو پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە، بەڵام پاسەوانی ئەو شوێنە تەقەی لێکردوون و چەکدارەکان دوورکەوتونەتەوە”.

وتیشی، دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و بەرپەرچدانەوەی خێرا گەمارۆی ناوچەکە دراوە و بۆ ماوەیەکی زۆر گەڕان بەدوای ئەو چەکدارانە بەردەوام بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نازانرێت ئەو چەکدارانە سەربە چ گروپێکن و بە چ مەبەستێک هاتوونەتە ناوچەکە، لەکامێراکانی چاودێرییەوە بینراون و بە ئاڕاستەی چیاکانی خورماتوو رۆیشتوون و پاشان لەچاو ونبوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە خورماتوو چوار چەکداری داعش ویستیان دزە بکەنە ناو سە...

لە خورماتوو چوار چەکداری داعش ویستیان دزە بکەنە ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگە