لە 100 رۆژدا دووجار سەرڕێژی کردووە
بەنداوی باوەشاسواری سەرڕێژ کرد
964+
میلاد جەلال
بارانەکە بەنداوی باوەشاسواری سەرڕێژ کرد، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت: ئەوە دووەمجارە سەرڕێژ بکات.
بەهۆی بارانە بە خورەکەی 24 کاتژمێری رابردوو، بەنداوی باوەشاسوار 20 سانتیمەتر سەرڕێژی کردووە.
پێش ئەو بارانە بە خوڕە، بەنداوەکە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا بووە، کە خۆی توانای گڵدانەوەی پێنج ملیۆن مەتر ئاو سێجای هەیە.
بەوەی دوێنێ، ئەمە دووەمینجارە لە ماوەی 100 رۆژی رابردوودا بەنداوەکە سەرڕێژ بکات، پێشتریش لە 25.11.2022، بۆ جاری یەکەم سەرڕێژی کردبوو.
عەزیز کەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار بە 964ـی وت، بەھۆی ئەو بارانبارینەی لە دوێنێوە سنووری گەرمیانی گرتۆتەوە بەنداوی باوەشاسوار بە نزیکەی 20 سانتیم سەرڕێژی کردووە.
بەنداوی باوەشاسوار، بەنداوێکی بچووکە و توانای گڵدانەوەی پێنج ملیۆن مەتر ئاو سێجای هەیە. ئەو بەنداوە دەکەوێتە ناوچەی باوەشاسوار و ساڵی 2008 بەردی بناغەی دانراوە، ساڵی 2012 کارەکانی تەواو بووە و بە فەرمی کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق