وەک ئەوەى دڵى خەبەرى دابێت
شەهید ئەحمەد هێمن: مەرگەر تەرمەکەم ببنەوە بۆ کەرکوک
964+
وریا فەتاح
“لێرە ناڕۆمەوە، مەگەر لەناو ئەم بەتانییەدا بمبەنەوە بۆ کەرکوک”؛ ئەمە دوا وەسێتی شەهید ئەحمەد هێمن بوو، بەر لەوەی لە بەرەکانی جەنگدا خوێنی خۆی ببەخشێت رۆژئاواى کوردستان.
لە ڤیدیۆیەکی پڕ لە گاڵتەوگەپدا لەگەڵ هاوڕێکانى کە وەک یادگارییەکی خەمناک ماوەتەوە، شەهید ئەحمەد وەک ئەوەی دڵی خەبەری دابێت، بە پێکەنینەوە بە هاوڕێکانی دەڵێت: لێرە ناڕۆمەوە، مەگەر لە بەتانییەکەمەوە تەرمەکەم ببەنەوە کەرکوک.
رەنگە ئەمە دوا یادگارى شەهید ئەحمەد بوبێت، چونکە هەر لەوێ و لە حەسەکە وەک خۆبەخشێک لە پێناو پارچەیەکى کوردستان گیانى بەخشى، دواتر تەرمەکەى بۆ کەرکوکى بابە گوڕگوڕ گەڕێندرایەوە.
چیرۆکی ئەحمەد، تەنیا شەهیدبوونی گەنجێک نییە، بەڵکو گێڕانەوەی قارەمانێکە کە پێش ئەوەی گیانى ببەخشێت، بۆ مردن لە پێناو خاکى کوردستان ئامادە بوو.