تۆش بەشدارى بکە

 تائێستا نزیکەی 350 هەزار کەس لە جیهانەوە واژۆ بۆ پاراستنی رۆژئاوا کردوە

964+

وریا فەتاح

هەڵمەتى نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەیاسای “پاراستنی کوردەکان” (Save the Kurds Act) لە ئەمریکا تەقیوەتەوە و تا ئێستا ژمارەیەکی پێوانەیی لە واژۆی هاووڵاتیان کۆکراوەتەوە.

تا ئەمڕۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی واژۆیان بۆ فشارخستنە سەر سیناتۆرەکانی ئەمریکا کردووە لە پڕۆژەکەى لیندزی گراهام گەیشتووەتە 347,387 کەس.

ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە دێت کە بارودۆخی مرۆیی لە رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لە شاری کۆبانی، بەهۆی گەمارۆوە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و مەترسی کارەساتی مرۆیی لێ دەکرێت.

بۆچی ئەم واژۆیانە گرنگن؟

ماڵپەڕی جیهانی Change.org پشتڕاستی کردووەتەوە کە هەموو واژۆکان هی کەسی راستەقینەن و فێرىفاى کراون، ئەمەش وادەکات داواکارییەکە قورساییەکی زۆری هەبێت و سیناتۆرەکان نەتوانن وەک داواکارییەکی سادە پشتگوێی بخەن.

پڕۆژەیاساکەی لیندزی گراهام دەیەوێت پارێزگاریی یاسایی و ئاسایش بۆ کوردانی رۆژئاوا دابین بکات و رێگری لەو گەمارۆ و هێرشانە بگرێت کە ئێستا بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

ئەم فشارە جەماوەرییە نێودەوڵەتییە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەمریکا، چالاکوانان دەیانەوێت پێش ئەوەی دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بێت، کۆنگرێسی ئەمریکا ناچار بکەن هەڵوێستێکی روون بۆ پاراستنی کوردەکان وەربگرێت.

تۆش لە رێگەى ئەم لینکەوە https://www.change.org/p/urge-us-senators-to-support-lindsey-graham-s-save-the-kurds-act?signed=true