دوو تۆن و 700 کیلۆ پەتاتە و مۆز و قەیسی دەستیان بەسەرداگیرا – وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
"کەڕوویان کردووە و شیاوی خواردن نیین"
دوو تۆن و 700 کیلۆ پەتاتە و مۆز و قەیسی دەستیان بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
به‌هۆی خراپی ونه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تۆن و 700 کیلۆ پەتاتە و مۆز و قەیسیدا گرت.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌لیژنه هابه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌كه له‌ناو بازاڕی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی یه‌ك تۆن و (900) كیلۆگرام په‌تاته‌دا گرتووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌شێوه‌ی ده‌ستگێر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه.
جگە لەوەش ده‌ستیان گرتووە به‌سه‌ر بڕی 500 كیلۆگرام قه‌یسی و 300 كیلۆگرام مۆز كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیین.
هەموو پەتاتە و مۆز و قەیسییەکە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.