زۆرترین بەفر لە قەڵادزێ باریوە

ئیدارەى راپەڕین؛ تێکڕاى بارانبارین 650 ملیمەترى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین کە ئەمڕۆ یەکی شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە، بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبوونێکی زۆرى بەخۆیەوە بینیوە و لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین 700 ملیمەتری تێپەڕاندووە.

تێکڕای گشتی بارانبارین لە تەواوی وێستگەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین (رانیە، قەڵادزێ، حاجیاوا، چوارقورنە، سەنگەسەر، ژاراوە، سەروچاوە، سەرکەپکان، گێردجان) گەیشتووەتە 651.6 ملیمەتر. ئەمەش بازدانێکی گەورەیە چونکە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا تێکڕای بارانبارین تەنیا 136.2 ملیمەتر بووە.

باران بارین بە ژمارە:

زۆرترین بارانبارین: لە وێستگەی سەروچاوە تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 714.4 ملیمەتر.

کەمترین بارانبارین: لە وێستگەی رانیە بووە کە 576.3 ملیمەتر بارانی لێ باریوە.

بارانی 24 کاتژمێری رابردوو: زۆرترین بڕ لە سەرکەپکان بووە بە 6.4 ملیمەتر.

قەڵادزێ سپى پۆشە

قەڵادزێ بە تۆمارکردنی 39 سم بەفر لە پلەی یەکەمدایە، دوای ئەویش سەرکەپکان بە 24 سم و ژاراوە بە 23 سم دێن.

ژاراوە زۆرترین جیاوازى هەیە
ئامارەکان دەری دەخەن کە بارانبارینی ئەمساڵ لە هەموو ناوچەکان بە بڕی نزیکەى 500 ملیمەتر لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە، بۆ نموونە لە ژاراوە جیاوازییەکە گەیشتووەتە +472 ملیمەتر، ئەمەش مژدەیەکی باشە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی  و بەنداوى دوکان لە ناوچەکەدا.

ئیدارەى راپەڕین؛ تێکڕاى بارانبارین 650 ملیمەترى تێپەڕاند

زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە؛ جارێکى تر رێگاى شێنێ گیر...

زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە؛ جارێکى تر رێگاى شێنێ گیرا