یەکى شوباتى 2004
22 ساڵ لەمەوبەر؛ ئەو رۆژەى جەژنى هەولێر بوو بە خوێن
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکی شوبات، یادی 22 ساڵەی یەکێک لە خوێناویترین و گەورەترین کارەساتەکانی مێژووی نوێی هەولێر و کوردستانە، کە تێیدا لە یەک کاتدا دوو بارەگای سەرەکیی پارتی و یەکێتی کرانە ئامانج و دەیان سەرکردە و کادیر و هاووڵاتی گیانیان بەخشى.
لە یەکی شوباتی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، دوو خۆکوژ بە پشتوێنی بۆمبڕێژکراوەوە خۆیان گەیاندە ناو قەرەباڵغی میوانانی جەژن لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر.
کاتژمێر 10:48 خولەکی پێشنیوەڕۆ، هەردوو خۆکوژەکە خۆیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە 103 کەس گیانیان بەخشى و و 246 کەسی تریش بریندار بوون.
ئەوکات، گرووپی “ئەنسارولسوننە”ی سەر بە قاعیدە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ، کە لەلایەن چەند تیرۆرستێکی کورد و عەرەبەوە جێبەجێ کرا.