عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران - وێنە؛ ئیرنا
عەلی لاریجانی:
“هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەبەرەوپێشچوون دان”
964+
شۆڕش قادری
سەرەڕای پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەڵێت، دانوستانەکان لەبەرەوپێشچوون دان.
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “پێچەوانەی ئەو دەنگۆ ساختانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەییەکان سەبارەت بە سەرهەڵدانی شەڕ بڵاودەکرێنەوە، دروستبوونی پێکهاتەیەک بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەبەرەوپێشچوون دایە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا مقۆمقۆی دووبارە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران سەریهەڵداوەتەوە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش لە تازەترین لێدوانیدا رایگەیاندووە، لەڕێی هاوپەیمانەکانیان لە هەوڵی ئەوەدان، ئێران بهێننە سەر مێزی گفتوگۆ.